لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین راگه‌یاندرا
مێسی دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان گه‌ڕایه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2018 دوو یاریی ده‌كات، له 24ـی ئه‌م مانگه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ده‌بێته‌وه، 5 رۆژی دوای ئه‌و یارییه‌یش له 29ـی مانگ به‌ره‌نگاری هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ی به‌شداریی یارییه‌كانی رابردووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌كرد، مێسی جارێكی گه‌ڕایه‌وه ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ.
جیرارد مارتینۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه راگه‌یاند...
گۆڵپارێز: رۆمێرۆ، گۆزمان و رۆلی
به‌رگری رۆنالیا، زابالێتا، ئۆتامێندی، مۆساچیۆ، فۆنیس، ۆری، رۆخۆ، پینۆلا، مارتن دیمیكلیس، ماسكیرانۆ و ڤانگیۆنی
ناوه‌ند: پێرێز، پاستۆری، بانیگا، دی ماریا، ئیریك لامێلا، گایتان و كرانیڤیتهر و بیلیا
هێرشبه‌ر: مێسی، هیگواین، دیبالا، لاڤێزی، كۆریا و ئه‌گویرۆ
