به فه‌رمی بێنیتێز بووه راهێنه‌ری نیوكاسڵ
له شوێنی ستێڤ مكلارین ده‌ستبه‌كار بوو
K24 ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ره دورخراوهكهی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه پرێمه‌ر لیگ و به فه‌رمی له شوێنی ستێڤ مكلارین به راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد ده‌ستنیشان كرا.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه، گرێبه‌سته‌كه‌ی بێنیتێز بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه، یه‌كه‌مین ئه‌ركی ئه‌و راهێنه‌ره‌ش رزگاریكردنی یانه‌كه‌یه كه له لێواری دابه‌زین بۆ ریزی پله‌یه‌كه‌كان نزیكه، به‌وپێیه‌ی ته‌نیا 10 یاریی له خوله‌كه ماوه و به 24 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی خولی نایابی ئینگلیزی دێت.
رافائێل بێنیتێز حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی ریال مه‌درید دوورخرایه‌وه، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی ڤالێنسیا، لیڤه‌رپوول، ئینته‌ر میلان، ناپۆلی و چێڵسی بووه.