هه‌ڵه‌یه‌كی رێنووس یه‌ك ملیار دۆلاری گه‌ڕانده‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 81 ملیۆن دۆلارییان دزی

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵه‌یه‌كی رێنووس، له حه‌واڵه‌ی بانكی له رێگای ئینته‌رنێت، رێگه‌ی له دزینی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گرت، كه هه‌ریه‌ك له بانكی ناوه‌ندی به‌نگلادیش و ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌نگی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆركی گرته‌وه.
دوو گه‌وره به‌رپرسی بانكی به‌نگلادیش، رایانگه‌یاند، هاكه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی رێنووسی كردوویانه، توانیویانه 81 ملیۆن دۆلار له بانكی به‌نگلادیش بدزن، كه به گه‌وره‌ترین دزی داده‌نرێت له مێژووی ئه‌و وڵاته.
هاكه‌ره‌كان توانییان، سیسته‌می بانكی به‌نگلادیش ببڕن و كۆدی حه‌واڵه‌كردنی دیجیتاڵی تایبه‌ت به‌و بانكه له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌و دوو به‌رپرسه ئاشكرایان كردووه، هاكه‌ره‌كان دواتر ده‌یان داواكاری حه‌واڵه‌كردنی پاره‌یان بۆ بانكی یه‌ده‌گی ناوه‌ندی نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كان له حیسابی بانكی به‌نگلادیش، بۆ فلیپین و سریلانكا بگوازرێته‌وه.
له‌و داواكارییانه، ته‌نها ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چوارییان دراوه، كه تێیدا 81 ملیۆن دۆلار بۆ یه‌كێك له هه‌ژماره بانكییه‌كان رۆیشتووه، ئه‌وه‌ی شته‌ی ئه‌و "دزییه گه‌وره"ی ئاشكراكردووه، نووسینی ناوی دامه‌زراوه‌یه‌كی سریلانكایه به هه‌ڵه‌یه و هاكه‌ره‌كان ناوه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی نه‌نووسیوه.
ئه‌و هه‌ڵه‌یه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ی له "دویچ بانك" راگرتبوو، دواتر ئه‌و بانكه‌ش وڵاتی به‌نگلادیشی له‌و هه‌ڵه‌یه ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی بانكه بهنگلادیشییهكه بێئاگایی خۆیان له‌و حه‌واڵه‌یه ده‌ربڕی و پرۆسه‌ی بردنی ئه‌و پارانه‌یان راگرت، هه‌رچه‌نده 81 ملیۆن دۆلار زیان له‌و بانكه كه‌وتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگری له دزینی یه‌ك ملیار دۆلار كرا.