وه‌زيرێك: "ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ريش سه‌رپێچى بكات به‌ندى ده‌كه‌م"
وه‌زيرى دادى ميسر، ئه‌حمه‌د زه‌ند، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا گوتى: "ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ريش سه‌رپێچى ياسا بكات به‌ندى ده‌كه‌م"، ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى ميسرى و ناوه‌نده ئاينييه‌كانى ميسر و ئه‌زهه‌رى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى دادى ميسر، ئه‌حمه‌د زه‌ند، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا گوتى: "ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ريش سه‌رپێچى ياسا بكات به‌ندى ده‌كه‌م"، ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى ميسرى و ناوه‌نده ئاينييه‌كانى ميسر و ئه‌زهه‌رى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ميانهى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، زه‌ند، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌مى ده‌ربچێت قسه‌كه‌ى كرد و راسته‌وخۆ دواى ئه‌وه‌ى گوتى: "استغفر الله العظيم".
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى خۆى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌زهه‌ر رايگه‌ياندووه، پێويسته هه‌موو ئه‌وانه‌ى له پێگه‌ى گشتييدان و له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه قسه ده‌كه‌ن، به وريايى و هۆشدارييهوه بدوێن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك سووكايه‌تى به پێگه و ناوى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به بێ مه‌به‌ستيش بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌ركى موسڵمانانه له دڵه‌وه پێغه‌مبه‌رى خۆيان خۆش بوێت و به ڕێز و ستايش و پيرۆزييهوه ناوى بهێنن و ئه‌و خۆشهويستييهشه ده‌يانپارێزێت له‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى زاره‌كى به‌رامبه‌ر به پێغهمبهرهكهيان بكه‌ن.
زه‌ند له به‌رنامه‌ى روانينێك (نظرة)، كه له كه‌ناڵى سه‌دا به‌له‌د، قسه‌يكرد و ئه‌و گوته‌يه‌ى به زاردا هات.
دواى ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان هێرشى زۆرى كرايه سه‌ر و رووبه‌ڕووى ره‌خنه بوويه‌وه، ناوبراو داواى لێبوردنى كرد و له وته‌يه‌كى تهلهفزيۆنيشدا گوتى: بۆ ئه‌و گوته‌يه ده‌يان جار ده‌ڵێم ئهستهغفروڵڵا ئه‌ى سهيدم يا رهسولوڵڵا دێمه قاپييت به داواى لێبوردن و به‌و په‌ڕى پهشيمانييهوه.
هه‌روه‌ها گوتى: بڕوام وايه داواى لێبوردنم وهردهگريت و لێم دهبوورى چونكه تۆ داواى لێبوردنت له بێ باوهڕانيش وه‌رگرتووه.
له ئايار/ مايۆى رابردووه‌وه زه‌ند له ميانى گۆڕانكارييه‌كانى حكومه‌تدا كراوه‌ته وه‌زيرى داد.
زه‌ند لێدوانه سهيروسهمهرهكانى كاردانه‌وه‌ى جياجيايان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و پێشتريش رايگه‌ياندبوو، پێويسته باوكى كه‌سانى تيرۆريست مامه‌ڵه‌ى تيرۆريستيان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه نه‌يانتوانيوه به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده بكه‌ن.