به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید له دواساته‌كان رزگاری بوو
به زه‌حمه‌ت له یانه‌ی لاس پاڵماسی برده‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی 29ـه‌مینی لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی لاس پاڵماس بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی زۆر به زه‌حمه‌ت به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له خوله‌كی 24ـی گێمی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی سێرجیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌كه به گۆڵێك پێشكه‌وت، یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه به‌رده‌وامی هه‌بوو تا خوله‌كی 87 كاتێك ویلیان خۆسێ دی سیلڤا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ریال مه‌درید دوای دوو خوله‌ك له ڕێگه‌ی كاسیمیرۆ دیسان پێشكه‌وته‌وه و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی له خانه‌ی سێیه‌م بۆ 63 خاڵ به‌رز كرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یش هه‌ر به جیاوازی 12 خاڵ له دووری یانه‌ی بارسێلۆنای لوتكه‌ی خوله‌كه مایه‌وه.