فڕۆکەیەکی هاوپەیمانان کەوتە خوارەوە
K24-هەولێر
فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگاوەری هێزەکانی و بەشدار لە هاوپەیمانێتی عەرەبیی لە یەمەن دیارنەماوە.
فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا کە ناوەندەکانی راگەیاندن لەو وڵاتە بڵاویان کردووە، زانیاری زیاتری لەبارەی ئەم پرسەوە نەخستەڕوو.
هاوپەیمانێتی عەرەبیی سعوودییە سەرۆکایەتی دەکات و چەندین وڵاتانی عەرەبی تێدا بەشدارن و لە مانگی سێ ساڵی 2015 هەڵمەتێکی سەربازیی دژی چەکدارانی بزوتنەوەی حوسیی و سەرۆکی پێشووی یەمەن، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، لە یەمەن دەستپێکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو فڕۆکەی هاوپەیمانێتی عەرەبیی لەو هەڵمەتە سەربازییەی لە یەمەن بەرپایە تێکشکاون.
ئا: ئا ، ف