سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ بڕیاریی كۆتایی دا

دوای بردنه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌‌یان خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌

K24 ـ پاریس

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، گۆڵكه‌ری سوێدی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له‌ لێدوانێكدا رۆیشتنی خۆی لە یانەی پاریس سانجێرمان دووپات دەکاتەوە.

ئیبرا دوای بردنەوە گەورەکەیان بەسەر ترۆیس، رایگەیاند کە تەنیا مانگ و نیوێكی لە ریزەکانی پی ئێس جی ماوە و هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەجێدەهێڵێت.

ئیبرا راشیگەیاند، تەنیا ئەگەر پەیکەرەکەی لەبری تاوەری ئیڤل دابنرێت، لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە، ئەگینا لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، پاڵەوانەکەی لیگ ئا بەجێدەهێڵێت.

زڵاتان ئێبراهیمۆڤیچ، پێشتر له خولی هۆڵه‌ندا،‌ ئیتاڵیا و ئیسپانیایش یاریكردووه‌، ئێستایش باس له‌وه‌ ده‌كرێت له‌ دوای رۆیشتنی له‌ خولی فره‌نسا ده‌یه‌وێت پرێمه‌ر لیگیش تاقی بكاته‌وه‌ و زۆربه‌ی ئاماژه‌كانیش باس له‌ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه‌ ده‌كه‌ن.

Fly Erbil Advertisment