ئه‌ڵماسێك پێشبینیی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی 30 تا 35 ملیۆن دۆلاربێت
ئه‌ڵماسه‌كه شینه و خراوه‌ته زیادكردنێكی ئاشكرا له هۆنگ كۆنگ

K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كێك له زیادكردنه ئاشكراكانی بواری خشڵ و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریدا له هۆنگ كۆنگ، ده‌نكۆڵه‌یه‌كی ناوازه‌ی ئه‌ڵماس نمایشكرا كه باوه‌ڕ وایه به‌هاكه‌ی له نێوان 30 تا 35 ملیۆن دۆلار بێت.
ئه‌ڵماسه‌كه ته‌نها 10 مسقاڵ و 2 گرامه و له‌وجۆره‌یه كه به ئه‌ڵماسی شین ناسراوه.
كویك چین ی‌و جێگری سه‌رۆكی خانه‌ی زیادكردنی ئاشكرا له له‌نده‌ن گوتی: "ئه‌ڵماسی شین به ته‌واوی ده‌گمه‌نن و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ی بگاته سه‌رووی 10 مسقاڵ، بۆیه به‌ته‌واوی تایبه‌ته و ده‌شێ بگوترێت گه‌وره‌ترین ده‌نكۆڵه‌ی ئه‌ڵماسی شینه كه تا ئێستا خرابێته زیادكردنی ئاشكراوه".
ئه‌ڵماسه‌كه له باشوری ئه‌فریقیاوه هێنراوه و له 11 پارچه پێكهێنراوه و به‌رهه‌می ساڵی 2000 لوكسهری جویلرز دی بیرزه له له‌نده‌ن.
كویك چین ی‌و جێگری سه‌رۆكی خانه‌ی زیادكردنی ئاشكرا له له‌نده‌ن زیاتر گوتی: "ئه‌وه ئه‌ڵماسێكی شینی ئاسمانییه و شینێكی نازداره، شێوهكهیشی ناوازه‌یه و ره‌نگی سپیشی له‌گه‌ڵه واته تێكه‌ڵه‌یه، بۆیه جیاوازه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مه فرۆشراون وئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش ده‌فرۆشرێن".
پێشتر و ته‌نها له 2010 دا ئه‌ڵماسێكی شینی له‌مجۆره ده‌ركه‌وت و له زیادكردنی ئاشكرادا به 6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، به‌ڵام ئه‌و بچووك بوو.