هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا
له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را دوور خراوه‌ته‌وه

K24 ـ هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا له میانه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كانی یۆرۆی 2016، بۆ دوو یاریی دۆستانه‌ی داهاتووی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن ئاریان رۆبنی له‌ده‌ستدا.
ئاریان رۆبن به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه له چامپیۆنز لیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی یوڤێنتۆس یاری نه‌كرد، به‌پێی پشكنینه پزیشكیه‌كانیش له ئێستادا ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگه‌كان دیار نییه.
رۆبن ـی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، 88 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پرته‌قاڵیه‌كان كردووه و 30 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
رۆبن سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی ئایندهۆڤن و دواتر له 2004 بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی چێڵسی گواسترایه‌وه، له 2007 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد، له هاوینی 2009 به فه‌رمی ماڵئاوایی له‌و یانه ئیسپانیایه كرده‌وه له بایرن میونشن گیرسایه‌وه.