له بارهی ئۆپۆزیسیۆن بوون بهرپرسێكی پارتی وهڵامی گۆڕان دهداتهوه
ئهندامێكی سهركردایهتی پارتی ههڵوێستی حزبهكهی له بارهی بوون به ئۆپۆزیسیۆن دهخاتهڕوو
K24 - ههولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی له بارهی بوونە ئۆپۆزسیۆنی پارتی و یەكێتی دەڵێت، با گۆڕان لە رێگهی سندووقەكانی دەنگدانەوە بچێتە دەسەڵات.
ھاوكات كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتیش ئاماژە بەوە دەكات، حزبەكەی لە بەرپرسیارەتی ڕاناكات بۆیە دەبێ لە حوكمڕانیدا بمێنێت.
بزووتنەوەی گۆڕان، پێشنیازی ئۆپۆزیسیۆن بوون دەخاتە بەردەم پارتی و یەكێتیی، ئەو دوو حزبەی ھیچ كات خەیاڵی ئەوەیان نەكردووە لە سیستهمی حوكمڕانی كوردیدا، خۆیان بە ئۆپۆزسیۆنی ببیننەوە، بەرپرسێكی پارتیش دەڵێت: "بزووتنەوەی گۆڕان ھەم لە ئۆپۆزسیۆن و ھەم لە حوكمڕانیشدا سەركەوتوو نەبوو".
لە سەروبەندی پێكھێنانی ههشتهمین كابینهی حكوومەت، بەشێك لە چاودێران پێشبینیان ئهوهیان دەكرد، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بە ھۆی كەمبوونەوەی ژمارهی كورسییەكانی و ڕێككەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان، ببێتە ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەكان، ئهو حزبه بەشداری حكوومەتی كرد.
رێباز بێركۆتی، كادری پێشكەوتووی یەكێتیی و سهرۆكی فراكسیۆنی ئهو حزبه، له ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێر، حزبەكەی بە بەرپرسیار دەزانێت و دەشڵێت: "تا یەكێتیی نەگاتە دوا مەنزڵگای بەرپرسیاریەتی خۆی، ھەمیشە لە حوكمڕانیدا دەمێنێتەوە".
ئەم قسانەی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە، پارتی ڕێككەوتنی خۆی بۆ پێكھێنانی كابینەی ھەشتەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڕان ھەڵوەشاندووهتهوه، سەڕەرای چەندین ھەوڵی لایەنەكانیش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە، بەڵام تا ئێستا سەرجەم ھەوڵەكان بێ سوود بوونە.