كوه‌یت: نرخی نه‌وت ده‌بێته 50 دۆلار
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به داوخواست و داواكاری بازاڕ هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "كۆنا"ی كوه‌یتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی باڵای نه‌وتی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له 2016دا ده‌گاته 50 دۆلار.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوه‌یت كردووه و ده‌ڵێت : "له ئێستادا رۆژانه كوه‌یت 2.1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كر ده‌كات".
نه‌بیل بۆرسلی، ئه‌ندامی كۆمپانیانی به بازاڕخستنی نه‌وت كوه‌یت، راشیگه‌یاندووه، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانمان، نرخی نه‌وت له 2016 ده‌گاته 50 دۆلار و گوتی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت په‌یوه‌یسته به هۆكارێك، ئه‌ویش داوخواسته له‌سه‌ر نه‌وت".