ریال مهدرید ئهمشهو یارییه زهحمهتهكهی ئهنجام دهدات
زیزۆ دهیهوێت تۆڵهی شكستهكهی یاریی چوون بكاتهوه
.jpg)
K24 ـ ههولێر
له درێژهی یارییهكانی لالیگا، له كات 10:30ـی ئهمشهو به كاتی كوردستان، یانهی ریال مەدرید بەرامبەر سیڤییای پێنجەمی ریزبەندی یاریەكی بەھێز لە سانتیاگۆ بێرانبیۆ ئەنجام دەدات.
زیزۆ دەیهوێت تۆڵەی یانەكەی بكاتەوە كاتێك لە یاری رابردوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بوونە قوربانی دەستی سیڤییا، ئەمشەو ریال دەبێت بە وریایەوە یاری بكات، چونكە یاری دواتری رووبەرووی بارسا دەبێتەوە، لە ئەگەری وەرگرتنی كارتی زەرد ئەربیلوا ڤاسكێز و كاسمێرۆ ناتوانن بەرامبەر بارسا یاری بكەن.
ریال مەدرید بەر لە یاریان بەرامبەر بارسا دەیهوێت بە ئەنجامی گەورە ورەی یاریزانەكانی بەرز بكاتەوە، ئاسانبوونی ئەركیان له چامپیۆنزلیگیش، زیاتر یانەكە بە ئاسوودەیی یاری دەكات.
ریال مەدری بە 63 خاڵ لە دوای ئاتڵێتیكۆ مەدریدە و سیڤییاش راكبەری ڤیاریال دەكات لەسەر خانەی چوارەم و48 خاڵی ھەیە.