كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان
به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وت، كۆمپانیا نه‌وتیه جیهانیه‌كان دووچاری زیانی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین په‌مپی نه‌وتی له ئه‌مه‌ریكا له كاركه‌وتن.
.jpg)
K24 – ھەولێر:
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌بوونی داهات له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دانی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایانه له ژێر مه‌ترسیدان.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانیا، كۆمپانیای گۆڵف كی ستۆن، دووچاری زیانی مه‌زن بووەته‌وه داهاته‌كانی په‌نجا و یه‌ك ملیۆن دۆلار كورتی هیناوه، به‌های پشكه‌كانیشی، هه‌فته‌ی رابردوو، له3% كه‌میكردوه.
هه‌روه‌ها گه‌نه‌ڵ ئینێرجی یه‌كیكی دیكه‌یه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌های پشكه‌كانی به ڕیژه‌ی 40% كه‌میكردوه،پیشبیده‌كرێت كه یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ر بكه‌وێت.
به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وت، كۆمپانیا نه‌وتیه جیهانیه‌كان دووچاری زیانی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین په‌مپی نه‌وتی له ئه‌مه‌ریكا له كاركه‌وتن.
ئابووریی ناسان ھۆكاری ئەو ھەڵبەزین و دابەزینەی نرخی نەوت بۆ بێ باوەڕی بازڕ و بەرھەمھێنانی زیاد لە پێویستی نەوت دەگەڕێننەوە لە بازاڕەكان.