ئه‌مشه‌و ناپۆلی رووبه‌ڕووی جێنوا ده‌بێته‌وه‌

راهێنه‌ری ناپۆلی ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا،‌ ئه‌مشه‌و یانه‌ی ناپۆلی سێبه‌ره‌كه‌ی یۆڤێنتۆس له‌ كات 8:00ـی شه‌و له‌ یاریگای خۆی رووبه‌رووی جێنه‌وا ده‌بێته‌وه.‌

كوڕه‌كانی (ماوریزیۆ ساری) راهێنه‌ری ناپۆلی باش ده‌زانن هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك واتای دوور كه‌وتنه‌وه‌ی یۆڤێنتۆس ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌نده‌ی تر پاڵه‌وانبوون بۆ یوڤی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.

به‌ڵام ساری راهێنه‌ری ناپۆلی له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ ئاماده‌یی تیمه‌كه‌ی بۆ به‌رامبه‌ر جێنه‌وا دووپات كرده‌وه‌ هه‌روه‌ها گوتی ئێمه‌ ده‌زانین نرخی ئه‌و سێ خاڵه‌ چه‌نده‌ بۆیه‌ بۆی ده‌جه‌نگین.

یانه‌ی ناپۆلی به‌ 64 خاڵ له‌ خانه‌ی دووه‌م دێت و به‌ جیاوازی 3 خاڵ له‌ یانه‌ی یوڤی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ دووره‌، له‌وكاته‌ی جێنوا به‌ 34 خاڵ شوێنی كه‌وتۆته‌ ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ندییه‌كه‌.

Fly Erbil Advertisment