مانگی رابردوو عێراق زیاتر له 93 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه
"زیاتر له 2 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بووه"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند مانگی رابردوو زیاتر له 93 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
به گوێره‌ی دواین ئاماری كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق(سۆمۆ)، مانگی رابردوو: "93 ملیۆن و 500 هه‌زار ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه و داهاته‌كه‌شی نزیكه‌ی 2 ملیار و 249 ملیۆن دۆلار بووه".
عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: "كۆی گشتیی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له به‌نده‌ره‌كانی باشوور گه‌یشتووه‌ته 93 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل".
عاسم جیهاد گوتیشی: "24 دۆلار و 053 سه‌نت تێكڕای نرخی فرۆشتنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و نه‌وته هه‌نارده‌كراوه له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای جیهانی له ره‌گه‌زه جۆراوجۆره‌كانه‌وه له به‌نده‌ره‌كانی (به‌سڕه، خۆر ئه‌لعه‌مییه و ئه‌لعه‌ووامات) له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی باركراون".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق
و: م.ح