عەبادی داوای زیادكردنی بەرھەمھێنانی گاز دەكات

ھەفتەی رابردوو كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ رایگەیاند ، كە پابەند دەبن بەو گرێبەستە نەوتیەی لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا واژۆیانكردووە

K24 – ھەولێر:

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، داوا لە كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی رووسی دەكات ، وەربەرھێنان لەكەرتی وزە زیاد بكەن و ئاستی بەرھەمھێنانی گاز لە عێراق زیاد بكەن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە ، بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ فاغيت كبیروڤ بەڕێوەبەری كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ كۆبووەنەتەوە و عەبادی داوایكردووە، ئاستی بەرھەمی گاز لە كێڵگە گازیەكان زیادبكەین.

ھەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، لەمە بەدوا دەبێت سوود لە سوتانی گازی سروشتی وەربگیردرێت و پێداچوونەوە بەو گرێبەستانە بكرێت ، كە لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكانی كەرتی وزە لە عێراق كراوە.

ھەفتەی رابردوو كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ رایگەیاند ، كە پابەند دەبن بەو گرێبەستە نەوتیەی  لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا واژۆیانكردووە و پلانیان ھەیە لەداھاتوو ئاستی بەرھەمھێنان زیاد بكەن.

Fly Erbil Advertisment