كرێسپۆ له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی راهێنه‌رایه‌تی نوشستی ھێنا
له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی ئیتاڵی دوورخرایه‌وه

هێرنان كرێسپۆی ئه‌ستێره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێشووی ئه‌رجه‌نتین له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له كاروانی راهێنه‌رایه‌تی نوشستی هێنا و له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مۆدینای ركابه‌ر له خولی پله‌دووی ئیتاڵیا دوورخرایه‌وه.
دوورخستنه‌وه‌ی كریسپۆ له كاتێكدایه تیپه‌كه له دۆخێكی خراپ و مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌سێیه‌كان له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت دواجار تووشی سێ شكستی له‌دوای یه‌ك بوون، له ئێستاشدا یانه‌كه به 35 خاڵ له خانه‌ی 18ـی ریزبه‌ندی ده‌بینرێت، خاوه‌نی 10 سه‌ركه‌وتن و 5 به‌رامبه‌رن، له‌م وه‌رزه‌شدا له 18 یاری تووشی شكست بوونه.
كرێسپۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له كاروانی یاریكردنی وه‌كو یاریزان خاوه‌ن ده‌سكه‌وتی زۆره، به‌ڵام له جیهانیی راهێنه‌رایه‌تی و له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له پێشتریش كرێسپۆ له وه‌رزی 2014-2015 راهێنه‌رایه‌تی تیپی لاوانی یانه‌ی رۆمای ده‌كرد، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌مایه‌وه به‌هۆی مایه‌پووچ بوونی یانه‌كه.