ئیتاڵیا یاریزانێكی به‌ر له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ستدا
جیاكۆمۆ بۆناڤێنتۆرا دوای پێكرانی گه‌ڕایه‌وه میلان

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه جیاكۆمۆ بۆناڤێنتۆرای ناوه‌راستكاری تیپه‌كه‌یان به‌هۆی پێكانه‌وه له یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده نابێت، كه‌وا بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه به‌یه‌كبگه‌ن.
ئه‌م ناوه‌راستكاره ئیتاڵیه ئۆردوگای مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشتووه و راسته‌وخۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه میلان له‌پێناو ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی و دیاریكردنی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی.
به‌مهۆیه‌وه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ر یه‌كێك له دیارترین یاریزانه‌كانی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ماكینه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌م یاریزانه 26 ساڵیه له‌م وه‌رزه‌دا یه‌كێكه له دیارترین یاریزانه‌كانی رۆسۆنێری و له 28 یاری خولی ئیتاڵی به‌شداریكردووه و تیایدا شه‌ش گۆڵی تۆماركردووه و حه‌وت گۆڵیشی دروستكردووه.