جه‌یمی مارای یه‌كه‌م به‌ریتانییه سه‌رلیستی پۆلێنی جیهانیی تێنسزانان ده‌گرێت
براكه‌ی ئاندی مارای پێشه‌نگی پۆلێنی دووانه‌ی تێنسزانان ده‌گرێته ده‌ست
جه‌یمی مارای ده‌بێته یه‌كه‌م تێنسزانی به‌ریتانی پێشه‌نگی پۆلێنی جیهانیی ركابه‌رییه‌كانی تێنسی دووانه‌ی پیاوان ده‌گرێت، له‌وه‌ته‌ی سیسته‌می پۆلێنییهكان له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستیپێكردووه.
له‌پێشتر له ساڵی 1973 له ئاستی دووانه‌ی خانمان ڤێرجینا وید پێشه‌نگی پۆلێنی جیهانیی تێنسزانانی گرتبوو، پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی پۆلێنی بێته كایه‌وه.
جه‌یمی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه ده‌كاته برای ئاندی مارای دووه‌می پۆلێنی جیهانی له ركابه‌رییه‌كانی تاكی پیاوان، پێشه‌نگی پۆڵێنی له مارسیلۆ میلۆی تێنسزانی بڕازیلی وه‌رگرته‌وه.