لە رۆژئاوا ھۆشداری دەدرێت لە خواردنەوە كحولییەكان
"تا ئێستا 7 كەس گیانیان لە دەستداوە"

K24 - ھەولێر:
دوای ئەوی 7 كەس لە شاری قامشلۆ بە خواردنەوەی كحولییەكان گیانیان لە دەستدا، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ھۆشداری دەدات كە مادەیەكی ژەھراوی لە ناو مادە كحولییەكاندا ھەیە و دەبێتە ھۆی گیان لە دەستادانی مرۆڤ و داوا لە ھاووڵاتیان دەكات ئەو خواردنەوە كحولیانەی لە ناوخۆ دروست دەكرێن نەخۆنەوە.
لە راگەیاندراوێكدا ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان و رایگەیاند: "خواردنەوە كحولییەكان كە لە ناوخۆ دروست دەكرێن مادەی ژەھراویان تێدایە و دەبێتە ھۆی گیان لە دەستدانی مرۆڤ، بۆیە ھەموو ھاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەو خواردنەوە كحولیانە بەكار نەھێنن".
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر دەستەی تەندروستی كانتۆنی جزیرێ، گیان لە دەستدانی 7 كەسیان بەھۆی خواردنەوە كحولییەكان راگەیاند، ئەوەش ئاشكرا كراوە ئەو جۆرە خواردنەوەیە كە دەبێتە ھۆی گیان لە دەستدان ناوی (رەیان)ە گومان دەكرێت ئەو جۆرە خواردنەوە كحولییە مادەیەكی ژەھراویان تێدابێت.