بههای دۆلار كاریگهری گهوره لهسهر ئابووریی كوردستان دروست دهكات
ھێزی خواست و خستنەڕو دوو كاریگەرترین ھۆكاری بەرزی و نزمی بازاڕە درواییەكانە، ئەمە لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندیدایە

K24 – ھەولێر:
بەرزبونەوەى دۆلارى ئەمریکى بازاڕى گۆڕینەوەى دراوى لە سلێمانى گەرمکردووە، ئەو گۆڕانکارییە ئابوورییانەى کە لە بازاڕەکانى جیهاندا رودەدات کاریگەرى لەسەر هەرێمى کوردستان هەبووە.
جەبار جەمال، بازرگانى دراو دەڵێت: "ھێزی خواست و خستنەڕو دوو كاریگەرترین ھۆكاری بەرزی و نزمی بازاڕە درواییەكانە، ئەمە لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندیدایە، گەر بانكی ناوەندی رێژەی زیاتر بخاتە بازاڕ لە خواست ئەوا نرخی دۆلار دادەبەزێت گەر كەمتر لە خواست بێت ئەوا پێچەوانە دەبێتەوە".
خالید حەیدر، ئابووریى ناس گوتی: "ئێمە ناتوانین لە ھەرێمی كوردستان كاریگەریمان ھەبێت، چونكە لە دەستووری عێراق رێگەمان پێنەدراوە، بۆیە ناتوانین كاریگەربین پەیوەستین بە بانكی ناوەندی".
بۆرسە بازاڕێکى جیهانى گەورەیە کە رۆژانە 4 تریلۆن دۆلارى ئەمریکى تیادا ئاڵوگۆڕیپێدەکرێت .