هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال سه‌ركه‌وت
به گۆڵێكی بێ‌وڵام له هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنامی برده‌وه
K24 ـ تاران
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا و جامی ئاسیادا، له یاریگه‌ی پاس له تارانی پایته‌ختی ئێران، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و ڤێتنام رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێ‌وڵام له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق كۆتایی هات.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له خوله‌كی 45ـی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م له لایه‌ن موهه‌نه‌د عه‌بدولره‌حیم تۆمار كرا.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 12 خاڵ و وه‌ك باشترین دووه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كان خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتووی پاڵاوتنه‌كان.
هه‌ڵبژارده‌كانی (سعوودیه، ئیمارات، چین، ئێران، سووریا، كۆریای باشوور، كۆریای باكوور، ئوزبه‌كیستان، قه‌ته‌ر و تایله‌ند) بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕینه‌وه.