بزنێکی دەگمەن هێندە باڵای بەرزە خەڵکیی سەرسام کردووە
باڵای هێندە بەرزە بە ئەسپە سپییەکەی ناودەبەن
K24-هەولێر
بزنێکی دەگمەن و باڵا بەرز کە لە وڵاتی کوێت سەریهەڵداوە بووەتە جێی سەرنجی خەڵکی ئەو ناوچەیەکی کە تێیدا سەریهەڵدا و خاوەنی بزنەکە دەڵێ 10 دیناری کوێتیان (نزیکەی 33 هەزار دۆلاری ئەمریکی) پێداوم بۆ ئەوەی بیفرۆشم بەڵام نەم فرۆشت.
بەپێی سایتی (ئیمیریتس 247 نیوز) خاوەنی بزنەکە کە ناوی فەهد ئەلسەعرانە دەڵێ: "لە پێشانگەیەکی ئاژەڵان کە بەمدواییە لە کوێت رێکخرا ئۆتۆمبێلێک و بڕێک پارەی بردەوە". بەهۆی بزنە دەگمەنەکەیەوە کە هێندە باڵای بەرزە لە شانی خاوەنەکەیەتی.
فەهد ئەلسەعران دەشڵێ: "15 بزنی هاوشێوەی بەخێوکردووە، بەڵام هەموویان گیانیان لەدەستداوە و تەنیا ئەم (بزنە دەگمەنەی) ماوەتەوە لەگەڵ بزنێکی بچووکی دیکە کە چاوەڕوان دەکات بۆ وەرزی داهاتوو ببێتە جێی سەرنج".
ئا: ئا ، ف
