به ڤیدیۆ..ڕاپۆرت و گۆڵه‌كانی یاریی نێوان هه‌ولێر و زاخۆ ببینه
هه‌ولێر پێشه‌نگی ریزبه‌ندی وه‌رگرت

له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕیندا یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی فرانسۆ هه‌ریری میوانداری زاخۆی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو بوو له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دوای ئه‌وه‌ی فه‌رحان شكور دوو گۆڵی له‌ماوه‌ی 10 خوله‌ك تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ هه‌ولێر ده‌سته‌به‌ركرد.
به‌م ئه‌نجامه هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ خۆی گه‌یانده پێشه‌نگی ریزبه‌ندی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین، له‌به‌رامبه‌ردا زاخۆ خاوه‌نی 3 خاڵه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.