به‌راوردێكی پوختی نێوان لیۆنیل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ
ژماره و ده‌سكه‌وته‌كانیان سه‌رسوڕهێنه‌رن

له‌وه‌ته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 ـه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كردووه ململانێی و ركابه‌رییه‌كانی نێوان ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و لیۆنێل مێسی ئارجێنتیناییبه‌هێزتر بووه.
رۆناڵدۆ به درێژایی كاروانی یاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌كان 661 یاری ئه‌نجامداوه و 478 گۆڵی دروستكردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پۆرتوگال به تۆماركردنی 56 گۆڵ، گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له 338 یاریدا 355 گۆڵی تۆماركردووه له‌سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان، به‌ته‌نیا له لالیگا 254 گۆڵی له ماوه‌ی 230 یاری تۆماركردووه، له 24 یاری كلاسیكۆدا 15 گۆڵی تۆماركردووه كه 9 گۆڵییان له یاریگه‌ی كامپ نوو بووه.
كریستیانۆ به‌درێژایی چاره‌نووسی یاریكردنی 16 ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه و شه‌شیان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بووه.
له‌به‌رامبه‌ردا لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 520 یاری ئه‌نجامداوه و 449 گۆڵی تۆماركردووه، ته‌نیا له لالیگا 372 یاری ئه‌نجامداوه و 319 گۆڵی تۆماركردووه، له 31 یاری كلاسیكۆدا 21 گۆڵی تۆماركردووه له‌نێوانیاندا 10 گۆڵی له بێرنابیۆ تۆماركردووه، هه‌روه‌ها 25 ناسناوی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌وه‌ته‌ی رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به ریاله‌وه كردووه مێسی 17 ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بردووه‌ته‌وه.