كاتی یارییه‌كه‌ی نێوان دهۆك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گۆڕدرا
هۆكاری گۆڕینی كاته بزانه
K24 ـ دهۆك
ئیداره‌ی یانه‌ی دهۆك داواكارییه‌كی له باره‌ی گۆڕینی كاتی یارییه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر پێشكه‌شی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كرد به به‌ڵێش وڵامی داخوازییه‌كه‌یان درایه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له پێناو ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی زۆر له یاریگه‌ی داوای دواخستنی یارییه‌كه‌یان له كات 3:30 بۆ 6:00ـی ئێواره كردووه.
محه‌مه‌د عه‌لی ده‌شڵێت: دواخستنی یارییه‌كه سوودێكی زۆری ده‌بێت، چونكه زۆرینه‌ی هانده‌ران تا ئه‌و كاته كاری رۆژیان ته‌واو ده‌بێت و كاتی باشتریان بۆ ئاماده‌بوونیان له یاریگه ده‌بێت، جیا له‌مه‌یش گۆڕینی كاتی یارییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یش سوودی ده‌بێت، چونكه ئه‌نجامدانی یارییه‌كان له‌م رۆژه ده‌كه‌وێته دوو كاتی جیاواز، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌ت بۆ بینه‌ران باشتر ده‌ره‌خسێنێت.
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ به‌ڕێوه بچێت، هه‌ولێر و زاخۆ له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش ده‌بێته میوانی یانه‌ی دهۆك.