سه‌رۆكی پێشووی ریال مه‌درید نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ بۆ ریال مه‌درید ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
رۆمان كالدیرۆن، سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات ئه‌گه‌ر زێدان له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستبه‌تاڵی ماڵئاوایی بكات ده‌ر ده‌كرێت، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر مۆرینهۆ نه‌چێته مانچێسته‌ر یونایتد به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی زێدان.
كالدیرۆن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكات بۆچوونێكی زۆر دروسته و دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، مه‌رجی به‌رده‌وامبوونی زێدان بۆ ئه‌م وه‌رزه بردنه‌وه‌ی نازناوه.
ده‌شڵێت: فلۆرێنتینۆ خه‌رێكه له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ شێت ده‌بێت و خه‌ون به‌بینینه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌بینێت، بۆیه له ئه‌گه‌ری بێده‌ستكه‌وتی یانه‌كه‌ی كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سپێشه‌ڵ وه‌ن ده‌كات.
كالدیرۆنی ته‌مه‌ن 64 ساڵ كه له بنه‌ڕه‌تدا پیشه‌ی پارێزه‌ره له نێوان ساڵانی 2006 تا 2009 سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه.