ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه شه‌ڕیانه
چاوی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی دیكه‌ی ئه‌ورووپای له‌سه‌ره
K24 ـ هه‌ولێر
به‌رگریكارێكی برازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه‌وتۆته به‌ر ڕاداره‌كانی دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا، له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له ململانێیه‌كی سه‌ختدان.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ كڕینی (ماركینۆس) به‌رگریكاری برازیلی پاریس سانجێرمان هاتۆته سه‌رهێڵ، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردووه‌وه بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌ریه‌ك له (ماتیۆ و ڤێرمایلین) ده‌خاته لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان و له به‌رامبه‌ردا كار بۆ كڕینی ماركینۆس ده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه له پاڵ ڤارانی فره‌نسی له هێڵی به‌رگری شاهانه ریز بكات.
ماركینۆسی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له 2012 له یانه‌ی كۆرنسیانزی برازیلییه‌وه هاته یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا، دوای یه‌ك وه‌رزه بۆ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، ئێستایش چاوی زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای له‌سه‌ره.