یانه‌ی سۆلاڤ ماڵئاوایی له خولی نایاب كرد
هه‌ندرێنیش مانه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كرد
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مرۆ له یاریی پاشكۆی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا میوانداریی یانه‌ی سۆلاڤی شاری كه‌ركووكی كرد و دیسان بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر تۆمار كرد و مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد، یانه‌ی سۆلاڤیش ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی له خوله‌كه درێژ نه‌كرد و دوای یه‌ك وه‌رزه ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.
یانه‌ی هه‌ندرێن له یاریی چوون به گۆڵێكی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تری به‌سه‌ر دووباره كرده‌وه و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
گۆڵه‌كانی هه‌ندرێن له لایه‌ن (به‌رهه‌م به‌هائه‌دین، ئامانج ئه‌كره‌م و كۆسره‌ت بایز) تۆمار كران.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی سۆلاڤیش هاوكار سدیق تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی سۆلاڤ بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی و هه‌ندرێنیش مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد.