كوڕه‌كه‌ی مۆرینیۆ به‌ر له كلاسیكۆ له‌گه‌ڵ مێسی به‌دیار ده‌كه‌وێت
كوڕه‌كه‌ی مۆرینیۆ هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی مێسییه

كوڕه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مێسی به‌ر له یاری كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بڵاوكرده‌وه.
كوڕه‌كه‌ی مۆرینیۆ كه هه‌وادارێكی چڕی لیۆنێل مێسییه ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ یاریزانه ئارجێنتیناییه‌كه به‌دیاركه‌وتووه و نووسیویه‌تی "ئاشقهكهم.. باشترین یاریزان له جیهاندا".
سبه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ ن‌و له یاری كلاسیكۆدا میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات و زۆرێك پێیانوایه ئه‌نجامی ئه‌م یارییه چاره‌نووسی لالیگا یه‌كلاده‌كاته‌وه.