ئه‌مريكا: نيگه‌رانين له رووخاندنى ماڵى فه‌له‌ستينيه‌كان له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا نيگه‌رانه له‌وه‌ى ئيسرائيل، ماڵى هاووڵاتييانى فه‌له‌ستينى له قودسى خۆرهه‌ڵات و كه‌نارى خۆرئاوا ده‌ڕووخێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا نيگه‌رانه له‌وه‌ى ئيسرائيل، ماڵى هاووڵاتييانى فه‌له‌ستينى له قودسى خۆرهه‌ڵات و كه‌نارى خۆرئاوا ده‌ڕووخێنێت.
شۆفڵ و ئامێره رووخێنهرهكانى سه‌ر به هێزه ئيسرائيلييه‌كان قوتابخانه‌ى گوندێكيان له كه‌نارى خۆرئاوا رووخاند و به‌و هۆيه‌وه 23 منداڵى گونده‌كه له مافى خوێندن بێبه‌شكران.
ئه‌و قوتابخانهيهى ئيسرائيل رووخاندوويهتى له لايه‌ن يه‌كێتى ئه‌وروپاوه درووستكراوه و نزيكه‌ى 40 خێزانى گونده‌كه لێى سوودمه‌ند بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هێزه‌كانى ئيسرائيل، دواى دوو هه‌فته له رووخاندنى قوتابخانه‌ى منداڵانى گونده‌كه، 17 ماڵى هاووڵاتيان و 21 گه‌وڕى ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵاتى گونده‌كه‌يان رووخاندووه.
ئهليزابێت ترۆدۆ، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئه‌و ره‌فتارانه ئاماژه‌ن بۆ ئاراسته‌يه‌كى تێكده‌رانه، بۆ رووخاندن و ده‌ربه‌ده‌ركردنى خه‌ڵك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى زهوييهكانيان.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مريكا نيگه‌رانه له‌و پرۆسانه و ئه‌و جۆره كارانه ئيمكانيه‌تى گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ پێكهێنانى دوو ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه له بار ده‌بات.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ى ئه‌مريكا گوتيشى: ئه‌و ره‌فتارانه‌ى ئيسرائيل گومان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى حكومه‌تى ئيسرائيل له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌رى ئاواكردنى دوو ده‌وڵه‌ته‌وه درووستده‌كه‌ن.
له ماوه‌ى ته‌نيا سێ مانگى رابردوودا، ئيسرائيل نزيكه‌ى 400 خانوو و باڵه‌خانه‌ى هاووڵاتيانى فه‌له‌ستينى له ناوچه‌كانى كه‌نارى خۆرئاوا رووخاندووه. ئه‌و ژماره‌يه‌ش زياتره له كۆى ئه‌و خانوانه‌ى له ساڵى 2015دا رووخاندوونى.
هه‌روه‌ها ئيسرائيل، 579 فيدان زه‌وى فه‌له‌ستينييه‌كانى له نزيك ئه‌ريحا و كه‌نارى خۆرئاوا زه‌وتكردووه، كه ئه‌مريكا ره‌خنه‌ى له‌و ره‌فتاره‌ى گرتووه.
فيدان يه‌كه‌يه‌كى پێوانه‌ييه و له ميسر و ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستين بۆ پێوانى زه‌وى به‌كاردێت و هه‌ر يه‌ك فيدان ده‌كاته 4200.83 مه‌ترى چوارگۆشه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز