به ڤیدیۆ... دێربی رۆما به سوودی گورگه‌كان ته‌واو بوو
له گه‌یشتن به خانه‌ی دووه‌م نزیك بووه‌ته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (31)ـه‌مینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیای ناسراو به (سێریا ئه‌ی)، له یارییه‌كی لوتكه و ئاگریندا، دێربی شاری ڕۆما به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا یانه‌ی لازیۆ میوانداریی یانه‌ی ڕۆمای هاوشاری كرد، یارییه‌كه‌یش به 4 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك به سوودی یانه‌ی رۆما ته‌واو بوو.
ستیفان شه‌عراوی له خوله‌كی 15 یانه‌ی رۆمای به گۆڵێك پێشخست، له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌یش، به دیاریكراوی له خوله‌كی 64 گورگه‌كانی رۆما له رێگه‌ی ئیدین دزیكۆ ئه‌نجامه‌كه‌یان دوو هێنده لێ كرد.
یانه‌ی لازیۆ له خوله‌كی 75 به تۆماركردنی گۆڵێك له لایه‌ن (ماركۆ بارولۆ) وڵامی رۆمایان دایه‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه زۆری نه‌برد، كاتێك ئه‌لیساندرۆ فلۆرێنزی له خوله‌كی 83 گۆڵی سێیه‌می بۆ رۆما تۆمار كرد.
4 خولهك دوای ئه‌م گۆڵه، دیێگۆ پیرۆتی گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی بۆ یانه‌ی رۆما تۆمار كرد.
یانه‌ی رۆما به‌م ئه‌نجامه خاڵه‌كانی بۆ 63 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م زیاد كرد، هه‌ڵبه‌ت سوودیشی له شكسته‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلی دووه‌م بینی و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه بۆ 4 خاڵ كه‌م كرده‌وه، له‌و كاته‌ی یانه‌ی لازیۆ به 42 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه.