به فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بووه راهێنه‌ری چێڵسی
گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه
به فه‌رمی راهێنه‌ری ئیتاڵی، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی به راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی ده‌ستنیشان كرا و له دوای یۆرۆی 2016 به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ماڵپه‌ری فه‌رمی چێڵسیی رایگه‌یاندووه كه كۆنتی به فه‌رمی بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌یه و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ 3 ساڵه و تا هاوینی 2019 له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلووزی له‌نده‌نی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیایش، كۆنتی بۆ هه‌ر ساڵێك 5 ملیۆن پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت، ئاماژه به ئه‌وه‌یش كراوه كه دوای یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا راسته‌وخۆ ئه‌ركی راهێنانی یانه له‌نده‌نییه‌كه وه‌رده‌گرێت
له وه‌ته‌ی رۆمان ئه‌برامۆڤیچی ملیاردێر و سه‌رمایه‌داری رووسی له ساڵی 2003ـه‌وه بۆته سه‌رۆكی یانه‌كه‌وه ئه‌وه ده‌یه‌مین راهێنه‌ره تاقی ده‌كاته‌وه.