به‌ ڤیدیۆ... به‌ فه‌رمی هیگواین به‌ توندترین شێوه‌ سزادرا

به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوبژیوان تاوانبار كراوه‌

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی له‌ دوایین یاریی خۆی له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا به‌ 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك به‌ یانه‌ی ئۆدێنزی دۆڕا، گۆڵه‌كه‌ی ناپۆلیش گۆنزالۆ هیگواین له‌ خوله‌كی 24 تۆماری كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ زۆری نه‌برد كاتێك تیپی به‌رانبه‌ر دوو گۆڵی تۆمار كرد و هیگواینیش له‌ خوله‌كی 75 به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام یاریزانه‌ ئارجێنتینایه‌كه‌ به‌ هه‌ڵچوون و توڕه‌بوونێكی زۆر به‌ره‌نگاری ناوبژیوان بووه‌ و پاڵێكیشی پێوه‌نا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌، هیگواینی بۆ ماوه‌ی 4 یاریی سڕ كرد، ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌م یاریزانه‌ كه‌ ئێستا خاوه‌نی 30 گۆڵه‌ له‌ سێریا ئه‌ی زۆر نزیكه‌ له‌ وه‌رگرتنی پێڵاوی زێڕین، به‌ڵام ره‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌م دووركه‌وتنه‌ی له‌م خه‌ڵاته‌ بێبه‌ش بێت.

Fly Erbil Advertisment