بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با: ده‌توانین سێكته‌ری دابه‌شكردن و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با راده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین
"ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووین هه‌موویان كۆمپانیای به توانان"

K24 – هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌رتی تایبه‌ت یه‌كێكه له بژارده‌كان و ده‌توانین هه‌ردوو سێكته‌ری دابه‌شكردن و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با راده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین.
له به‌شێكی لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند: "توانیومانه خه‌رجیی سووته‌مه‌نی كه‌مبكه‌ینه‌وه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان ئه‌و ئمیكانییه‌ته ماددیه‌ی نه‌بوو كه‌وا سووته‌مه‌نی كامیل بۆ هه‌موو وێستگه‌كان دابین بكات".
هۆگر شاڵی روونیشیكرده‌وه: "به جوهدی براده‌رانی ناو وه‌زاره‌ت و فه‌ننییه‌كانمان توانیمان غازی سروشتی كه هه‌مانه به‌كاری بهێنین".
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكراشیكرد: "كه‌رتی تایبه‌تیش یه‌كێكه له‌و خه‌یارانه‌ی كه له به‌رده‌ستماندایه كه سێكته‌ره‌كان به سێكته‌ری دابه‌شكردن و سێكته‌ری گواستنه‌وه، له‌وباوه‌ڕه‌داین ئه‌توانین ئه‌و دوو سێكته‌ره راده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی گوت: "كۆمپانیای به توانا هه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووین هه‌مووی كۆمپانیای به توانان".
ئا: دیاری
م.ح