به ڤیدیۆ.. بایرن میونشن به سه‌ركه‌وتن یانه پورتوگالییه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند

له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئالیاز ئارینا، یانه‌ی بایرن میونشن میوانداریی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوڵا لێ برده‌وه.
یانه باڤارییه‌كه له ده‌ستپێكی یارییه‌كه له ڕێگه‌ی یاریزانی چیللی ئارتورۆ ڤیدال له خوله‌كی 3ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به گۆڵێك پێشكه‌وت، ئه‌م تاكه گۆڵه‌یش ناونیشانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان بوو.
یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت.