سه‌رۆكه تازه‌كه‌ی فیفاش به گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه
مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی به نایاسایی فرۆشتووه
.jpg)
تا دێت ناوی دیار و كه‌سایه‌تی ناسراوی زیاتر تێهه‌ڵكێشی نێو به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما ده‌كرێت، له دوایین زانیاریشدا ئاماژه به گه‌نده‌ڵی جیانی ئینفانتینۆی سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ری bbcـی بریتانیادا خراوه‌ته‌وه ڕوو، ئینفانتینۆ له ساڵی 2006 كه ئه‌وكات پۆستێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا هه‌بوو، مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی به 3 هێنده‌ی نرخی خۆی فرۆشتووه.
ئینفانتینۆی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، له مانگی فێبریوه‌ری 2016 له شوێنی جۆسێف سێپ بلاته‌ر به سه‌رۆكی نوێی فیفا به‌ربژێر كرا.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما، 11 ملیۆن دۆكیۆمێنتی له‌خۆگرتووه، چه‌ندان سه‌ركرده و ئه‌كته‌ر و یاریزانی دیاری هاوشێوه‌ی مێسی و بازرگانی له‌خۆ گرتووه كه 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانی جیهانی ته‌نی.