ئێران مه‌زه‌نده ده‌كات به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی زیاد بكات
"هه‌نارده‌ی نه‌وتی مه‌زه‌نده‌كراو له بودجه‌ی ساڵانه ده‌گاته نزیكه‌ی 2.25 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا"

K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌فزیۆنی حكوومی له ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وت گوتوویه‌تی به هاتنی ئازاری 2017 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی وڵاته‌كه‌ی ده‌گاته 4 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
ته‌له‌فزیۆنه‌كه له بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی گواسته‌وه و گوتی: "هه‌نارده‌ی نه‌وتی مه‌زه‌نده‌كراو له بودجه‌ی ساڵانه ده‌گاته نزیكه‌ی 2.25 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانه‌كانمان ده‌گاته 4 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا". ساڵی فارسیی له 20 ئازار ده‌ستیپێكردووه.
زه‌نگه‌نه گوتی دوای هه‌ڵگرتنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كانوونی دووه‌می رابردوو (به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان تاران و شه‌ش هێزی نێوده‌وڵه‌تی) به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی وڵاته‌كه‌ی زیادیكردووه.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران زیاتر گوتی هه‌نارده‌ی خاوی وڵاته‌كه‌ی له دوو مانگی فارسی‌دا (كه له 19 نیسان كۆتایی دێن) له دوو ملیۆن به‌رمیلی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح