نێیمار و خۆردی ئه‌لبا گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا
هه‌ردوو یاریزان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سۆسیداد ئاماده‌ن

یاریزانانی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه پشوویان پێدرا، سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كان له پێناو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال سۆسیداد.
بارسێلۆنا مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی لویز ئێنریكی ئه‌نجامداو له مه‌شقه‌كاندا دووانه‌ی نێیمار دا سیلڤای بڕازیلی و خۆردی ئه‌لبای ئیسپانی بینران.
وابڕیاره سبه‌ی بارسێلۆنا له گه‌ڕی 32ـی لالیگا ببێته میوانی ریال سۆسیداد.