مۆرینیۆ ناوی یانه‌ی داهاتووی بۆ نزیكه‌كانی ئاشكرا كردووه
مۆرینیۆ ده‌گه‌رێته‌وه پرێمه‌رلیگ
.jpg)
رۆژنامه‌نووس جویلیم بالاجی له لێدوانێكی بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی به‌ریتانی ده‌ڵێت خۆزێ مۆرینیۆ به هاوڕێ و نزیكه‌كان راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له هاوینی داهاتووی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی هۆڵه‌ندا له هه‌فته‌ی رابردوو ئاشكرایانكردبوو كه لویس ڤان خال بۆ وه‌رزی داهاتوو له ریزه‌كانی مانچێسته‌ر ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه كرابوو كارگێری یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به‌ڵێنیان به ڤان خال داوه له مێركاتۆی هاویندا هه‌موو داواكارییه‌كانی بۆ كڕینی یاریزانی نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.