ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات
به‌شداریكردنی له یۆرۆی 2016 جێگه‌ی گومانه

جۆردان هێندێرسۆن به‌هۆی پێكانه‌وه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی داده‌بڕێت.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌فه‌رمی كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ هێندێرسۆن راگه‌یاند، كه ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره ئینگلیزییه له یاریی رابردووی یانه‌كه‌ی له یۆرۆپالیگ له به‌رامبه‌ر بۆروسیا دۆرتمۆند له ئه‌ژنۆی تووشی پێكان بوو.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشی ده‌ركه‌وتووه هێندێرسۆن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو مانگی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بگڕێته‌وه یاریكردن و له‌وانه‌شه ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌ی زۆرتر بخایه‌نێت و ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره‌ی رێدز سێ مانگ داببڕێت و ئه‌مه‌ش به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند له یارییه‌كانی یۆرۆی ٢٠١٦ ئه‌سته‌م ده‌كات، كه دوای دوو مانگی دیكه له له فڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت.