به‌ ڤیدیۆ... ناپۆلی سه‌ركه‌وتنێكی نوێی تۆمار كرد

به‌بێ هیگواین 3 گۆڵی له‌ هیلاس ڤیرۆنا تۆمار كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سێریا ئه‌ی، یانه‌ی ناپۆلی میوانداریی یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنای كرد و یارییه‌كه‌ی به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه‌.

مانۆلۆ گابیادینی كه‌ شوێنی هیگواینی گرتۆته‌وه‌ كه‌ بۆ 4 یاریی سڕ كراوه‌، له‌ خوله‌كی 33 یانه‌ی ناپۆلی به‌ گۆڵێك پێشخست.

دواتر (لۆرنزۆ ئنسینی) یاریزانی به‌ ڕه‌سه‌ن ئارجێنتینایی كه‌ خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیتاڵیاییه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ به‌ لێدانی سزا گۆڵێ دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و دوازده‌یه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌، ساموێل سوبراین ـیش له‌ یانه‌ی هیلاس به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ و له‌ خوله‌كی 70 خۆزی كاییخۆن، گۆڵی سێیه‌م بۆ یانه‌ی ناپۆلی تۆمار كرد كه‌ پێشتر ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی كردووه‌.

یانه‌ی ناپۆلی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 67 خاڵ له‌ خانه‌ی دووه‌م دێت، یانه‌ی هیلاس ڤیرۆناش به‌ 22 خاڵ له‌ دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی دێت و به‌ربژارێكی نزیكه‌ بۆ ماڵئاواییكردنی له‌ خوله‌كه‌.

Fly Erbil Advertisment