حكوومه‌ت ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلاری بۆ قوتابیانی تواناسازیی ته‌رخانكردوه
"وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌رده‌وامده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ خوێندكارانی تواناسازیی"
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، قوتابیانی تواناسازیی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌خوێنن گرفتیان بۆ دروستبووه، قوتابییه‌كیش ده‌ڵێت زه‌ویه‌كی فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
فەرھاد کاکەیی بەشداربووی تواناسازیی بۆ كوردستان24 گوتی: "مرۆڤ راستبڵێ پێش مانگێك هه‌ندێك پاره‌یان بۆ سه‌ڕفكردین، به‌ڵام داخیلی ئه‌كادیمییه‌كه‌بووین ئه‌و كێشه‌یه دروستبوو".
فه‌رهاد كاكه‌یی گوتیشی: "نه‌ده‌كرا تۆ نیوه‌ی خوێندنت كردووه و ئه‌و مه‌سڕه‌فه‌ت ئه‌گه‌ر له حكوومه‌تیش كردبێت هه‌ر ئینسان ویژدانی (ئاسووده نییه)، دوو سێ ده‌فته‌رت لێ سه‌رفكراوه و بێیته‌وه".
ئه‌وه‌شی گوت: "بۆیه من زه‌ویه‌كی خۆم هه‌بوو فرۆشتم جگه‌له‌مه‌ش هه‌ندێكم له ماڵی باوكم و برام و خزم و دۆست و ئه‌حباب خه‌رجكردووه، نزیكه‌ی 3 ده‌فته‌رم قه‌رزكردووه بۆئه‌وه‌ی بتوانم خوێندنه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكه‌م".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "سوپاس بۆ خودا به‌سه‌ركه‌وتوویی تیایدا هاتمه‌وه".
وەزارەتی خوێندنی باڵا قەیرانی دارایی بە ھۆکارێکی سەرکی دادەنێت, لە دابیننه‌کردنی شایستە داراییەکان بۆ خوێندکارانی تواناسازیی, بەڵام ئێستا یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ ئەو قوتابیانەی خەریکی خوێندنن و ئەوانەی خوێندنیشیان تەواو کردووە.
عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ كوردستان24 گوتی: "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به‌رده‌وامده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ پاره‌ی پێویست بۆ خوێندكارانی تواناسازیی دابینبكاتن".
عه‌باس ئه‌كره‌م گوتیشی: "بێگومان ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش كه ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلاره ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن".
م.ح