دوو كۆمپانیا هاوكاری به‌غدا ده‌كه‌ن ساخته‌كاری له دراوی عێراق نه‌كرێت
"بانكی ناوه‌ندیی گه‌لێك ئامراز له دراوی عێراقیی داده‌نێت"

K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند بۆ پاراستنی دراوی عێراقیی داوای یارمه‌تی له دوو كۆمپانیای ئه‌ڵمانیا كردووه و سووربوونی خۆشی نیشاندا كه به به‌كارهێنانی هێمای "ئاڵۆز" دراوی عێراقیی ساخته‌كاری تیادا نه‌كرێت.
له میانه‌ی وۆركشۆپێكدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیا (ئێس بی ئێم و جی ئێن دی) ئه‌ڵمانیی كه ئه‌و دوو كۆمپانیایه تایبه‌تمه‌ندن به دانانی هێماكان له‌سه‌ر پاره‌ی كاغه‌زی بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌نه‌كرێن، عه‌لی ئه‌لعه‌للاق گوتی: "هاوكاریكردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كۆمپانیایه چاكترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌نده له‌سه‌ر دراوی كاغه‌ز مكوڕین به‌و پێیه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه له جیهاندا ناسراون".
عه‌لی ئه‌لعه‌للاق زیاتر گوتی: "بانكه‌كه زۆرێك له ئامرازه‌كان له دراوه عێراقییه‌كان داده‌نێت و به هاوكاری هاوڕێكان له كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و دراوانه ساخته‌نه‌كرێن".
هه‌ر له‌م میانه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا له "هه‌ندێك كه‌س كه له نێویاندا سیاسییه‌كانیش هه‌ن داوا ده‌كه‌ن له میانه‌ی دابه‌شكردنی مووچه، دۆلار وه‌ك دراوێكی بیانی ئاڵوگۆڕپێكراو به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی له نێو هاووڵاتیان به‌كاربهێندرێت".
ئه‌لعه‌للاق جه‌ختیكرده‌وه بانكی ناوه‌ندیی "كار له‌سه‌ر پاراستنی دراوی نیشتمانیی كه دیناری عێراقییه ده‌كات و شتێكی نا سرووشتیه پشتگوێبخرێت یان كه‌نارگیر بكرێت، دووپاتیكرده‌وه پێویسته "به‌هێزه‌وه پشتیوانیی بكرێت".
لای خۆیه‌وه تۆماس شتوته‌ر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای (جی ئێن دی) گوتی: "كۆمپانیاكه به شێوه‌یه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی كارده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك جیاكاریمان بكات له میانه‌ی یارمه‌تیدان بۆ دانانی هێما ئه‌منییه‌كان بۆ ژماره‌یه‌ك له دراوی عێراقیی وه‌ك جۆری 10 هه‌زار دیناری".
شتوته‌ر روونیكرده‌وه: "كۆمپانیاكه هێما و ئاماژه‌ی ئه‌منیی وا داناوه له هێماكانی دراوی یۆرۆ له‌سه‌رووتره"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "دیناری عێراقیی ئه‌و هێمایانه‌ی داناوه كه زه‌حمه‌ت ده‌بێت ساخته‌بكرێت به‌وپێیه‌ی زۆر ئاڵۆزن پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یۆرۆ دابندرێن"، جه‌ختیشیكرده‌وه: "به به‌رده‌وامی چاودێری دراوی عێراقیی و ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیانه ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ریاندا ده‌كرێن".
له 11 تشرینی دووه‌می 2015 بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند دراوێكی كاغه‌زی له جۆری (50) هه‌زار دیناری ده‌رده‌كات.
له 15 شوباتی 2016 عه‌لی ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ستراتیژییه‌تی بانكه‌كه‌ی بۆ ساڵانی 2016-2020 راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه ئه‌و ستراتیژییه‌ته به گوێره‌ی دیدگایه‌كی روون و ده‌سته‌به‌ركراو ده‌ركراون و كاری چاودێریكردن و به‌دواداچوونێكی راسته‌قینه بۆ باری دارایی عێراقیی په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئاشكراشیكرد بانكی ناوه‌ندی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌مساڵدا به به‌های 7 تریلیۆن دینار قه‌واله‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر بفرۆشێت.
سه‌رچاوه: almadapress
م.ح