ئه‌مڕۆ له‌ خولی نایابی توركیا یارییه‌كی ئاگرین ده‌كرێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ خولی نایابی تۆپی پێی توركیا، له‌ یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه‌دا، له‌ دێربی ئیستنه‌بوول یانه‌ی گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای میوانداریی یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ ده‌كات و یارییه‌كه‌یش له‌ كات 7:30ـی ئێواره‌ ده‌كرێت.

یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ بە سەرکردایەتی لویز نانی و ڕۆبن ڤان پێرسی لە گەڕی (26)ـه‌مینی خولی توركی رووبەڕووی گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای دەبنەوە.

ئەو دوو یانەیە لە ساڵانی رابردوو كێبڕكێی پاڵەوانبوونیان لەگەڵ یەكتر دەكرد، ئەمساڵ جیاوازی نێوانیان 20 خاڵه‌ و زۆر لەیەكترەوە دوورن، سەرەڕای ئەوەش بە یاری لوتكەی ئەم گەڕە دادەنرێت، چونكە ھەردوو یانە چەندین ئەستێری ناوداری ئەوڕووپی تێیدا یاری دەكەن، جگە لەوەی لە یاری رابردووی نێوانیان ھەردوولا بە گۆڵێك یەكسان ببوون.

فێنه‌رباهچه‌ كە یاریەكی لە بێشیكتاشی پێشەنگ كەمتر ئەنجام داوە، بەڵام جیاوازی نێوانیان شەش خاڵە و بە سەركەوتنی لەم یاریە جیاوازیەكە دەبێتەوە 3 خاڵ.

فێنه‌رباهچه‌ لەگەڵ ئەوەی ڤان پێرسی و نانی دیارترین ئەستێرەی یانەكەن، بەڵام فێرناندۆی بەرازیلی گۆڵكاری یانەكەیە و12  گۆڵی لەم وەرزە تۆمار كردووە، بۆیە مووشەكەكانی ئەم لاوە برازیلیە ترسناكترینن، بۆ سەر گۆڵی ئیسماعیل سیبی گۆڵپارێزی گەلەتەسەرای.

لە بەرامبەردا گەلەتەسەرای خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە ھاندەران و چەكە بەھێزەكانی وەك پۆدۆلسكی و شنایدەر چاویان لەوە بەسەركەوتنیان بەسەر فێنه‌رباهچه‌ شكۆ بۆ یانەكەیان بگەڕێننەوە لە توركیا.

Fly Erbil Advertisment