قوباد تاڵه‌بانی: مانگانه پێویستمان بە 100 ملیۆن دۆلاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان
قوباد تاڵه‌بانی، به‌هه‌موو مه‌رجێك رازین كه بۆ هاوكاریكردنمان دابندرێت
.jpg)
K24 – ھەولێر:
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووە، مانگانه پێویستمان به 100ملیۆن دۆلاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و به هه‌موو مه‌رجێك رازین، بە مەرجێك ھاوكاریمان بكرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوی كردووەتەوە كە دەڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه پێویستی بە 100 ملیۆن دۆلاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی.
تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ، هیچ گرفتێكمان نیه له‌گه‌ل دانانی ھەر مه‌رجێك كه له پێناو یارمه‌تی دانمان دابندرێت و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكامان له‌و پێداویستیه داراییانه ئاگادار كردووەته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی یه‌كی ئه‌م ساڵه‌وه سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاندووه.