نادال و مارای گه‌یشتنه چاره‌گی كۆتایی مۆنتی كارلۆ
رووبه‌ڕووی راونیچ ڤاڤرێنكا ده‌بنه‌وه

پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی ماسته‌رزی 1000 خاڵی مۆنتی كارلۆ به‌رده‌وامی هه‌یه، كه یارییه‌كانی له شانشینی مۆناكۆ له‌سه‌ر یاریگه گڵینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رافاییل نادالی ئیسپانی و پێنجه‌می پۆلێنی به بردنه‌وه‌ی له دۆمینیك تیمی نه‌مسایی خۆی گه‌یانده قۆناخی چاره‌گی كۆتایی.
له قۆناخی سێیه‌مدا نادال رووبه‌ڕووی دۆمینیك تیم بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام برده‌وه‌و ئه‌نجامی سێته‌كانیش 6-1 و 6-2 بوون.
له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی نادال رووبه‌ڕووی ستانیسلاس ڤاڤرێنكاری سویسری ده‌بێته‌وه كه توانی به بردنه‌وه له جیل سیمۆنی فڕه‌نسی خۆی بگه‌یه‌نێته چاره‌گی كۆتایی.
ڤاڤرێنكا یارییه‌كه‌ی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام به ئه‌نجامه‌كانی 6-1 و 6-2 له تێنسزانه فڕه‌نسیه‌كه برده‌وه.
هه‌ر له قۆناخی سێیه‌می مۆنتی كارلۆدا ئاندی مارای به‌ریتانی و دووه‌می پۆلێنی جیهانی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد و گه‌یشته چاره‌گی كۆتایی.
له‌م قۆناخه‌دا تێنسزانه به‌ریتانیه‌كه رووبه‌ڕووی بینوا بیری فڕه‌نسی بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێت به‌رامبه‌ر سێتێك برده‌وه، به ئه‌نجامه‌كانی 2-6 و 7-5 و 7-5.
له قۆناخی داهاتووشدا مارای رووبه‌ڕووی میلۆس راونیچی كه‌نه‌دی ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌می پۆلێنی ده‌بێته‌وه كه توانی به دوو سێت به‌رامبه‌ر سێتێك له دانیێل زومهه‌ری بۆسنه‌یی بباته‌وه.