به ڤیدیۆ.. هێشتا خۆری مێسی ئاوا نه‌بووه، مێسی ـیه‌كی دیكه ده‌ركه‌وتووه
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه ده‌ركه‌وتووه، ناویشی مێسی ـیه
.jpg)
له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینا ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ناوه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی مێسی، به‌ڵام هانده‌رانی بۆكا ئاستی ئه‌و یاریزانه به سه‌رده‌مانی لاوییه‌تی كارلۆس تێڤێز وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌لێكسیس مێسیدۆرا، ناوه‌ڕاستكارێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنیتنایه، میدیاكانی ئه‌و وڵاته به ڤێرژنه تازه‌كه‌ی ئه‌ستێره سووپه‌رستاره‌كه‌ی بارسێلۆنای وه‌سف ده‌كه‌ن كه لیۆنێل مێسی ـییه كه خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره.
رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا، له چاپی دوێنێی نووسیویه‌تی: مێسیدۆرا، ئێستا یه‌كێكه له باشترین ئه‌ستێره‌ده‌ركه‌وتووه‌كانی تۆپی پێی ئارجێنینا، ئه‌و به مێسی زێڕینی سه‌رده‌می ئێستای جیهان وه‌سف ده‌كات.