ریال مه‌درید له پاڵ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی شكستێكی گه‌وره‌شی هاته ڕێ

ئێواره‌ی دوێنێ هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید له به‌رانبه‌ر ڤۆڵفسبورگی ئه‌ڵمانیا، تیپی تۆپی باسكه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید شكستێكی گه‌وره‌ی هاته ڕێ.
یانه‌ی ریال مه‌درید دوێنێ له قۆناخی هه‌شتی خوولی باسكه‌ی ئه‌ورووپا له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا بووه میوانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه و یارییه‌كه‌شی به (75 ـ 69) خاڵ دۆڕاند.
بڕیاریشه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان ریال مه‌درید و فێنه‌رباهچه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بەڕێوەبچێت.