مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ گواستنه‌وه‌ی گوندۆگان هاویشت

میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی گرێبه‌ستێكی فه‌رمی خستووه‌ته‌وه به‌رده‌م بۆروسیا دۆرتمۆند بۆ ئه‌وه‌ی به خزمه‌ته‌كانی ئالكای گوندۆگان بگات.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مان سیتی پێیوایه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه پێشكه‌شی گوندۆگانی كردووه ده‌گاته 30 ملیۆن پاوه‌ند و بڕێكی گونجاوه بۆ یاریزانه‌كه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه مانچێسته‌ر سیتی دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گفتوگۆكان رازی بووه به داواكارییه‌كانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه و ئاماده‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات.
له‌سه‌ره‌تادا یانه ئینگلیزیه‌كه 28 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ كڕینی یاریزانه‌كه ئاماده‌كرد، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانیه‌كه ئاماده نه‌بوو به كه‌متر له 34 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری ببێت.